رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی BAFTA لە لەندەن بەڕێوەچوو

 

رووداو - هەولێر
 
ئێوارەی رۆژی 2-2-2020، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی BAFTA  لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە ئامادەبوونی سەدان هونەرمەند و سینەماکاری جیهانی بەڕێوەچوو.
 
فیلمی دەرهێنەری ناودار سام مندیز 1917 توانی پشکی شێر لە خەڵاتەکانی بافتا بەر بکەوێت، کە سەرجەم حەوت خەڵاتی وەرگرت، وەکو خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگرتنی سینەمایی و باشترین دەنگ و باشترین ئیفێکتی وەرگرت.
 
هەروەها فیلمی جۆکەریش توانی سێ خەڵات وەربگرێت، کە ئەوانیش خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ سینەماکار Joaquin Phoenix بوو، کە رۆڵی جۆکەر لە فیلمەکەدا دەبینێت، هەروەها براد پیت خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری لە فیلمی Once Upon a Time in Hollywood وەرگرت.

 

لەکاتی هەڵبژاردنی جلوبەرگ ئەستێرەکان هەمیشە ویستویانە ئەو جلەی ئەوان پۆشیویانە ئەستێرەیەکی دیکە هەمان جلی نەپۆشێت، بۆیە پێشوەختە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی رێوڕەسمەکە قسە دەکەن بۆ ئەوەی جلەکانیان دووبارە نەبن و هەریەکێکیان بە ستایلی خۆی و جلی تایبەت بەخۆی دەربکەوێت.

خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1947 دامەزراوە، لەساڵی 1976 ناوەکەی بووە، ئەکادیمای بەریتانی بۆ سینەماو تەلەڤزیۆن، "بافتا" خەلاتێکە لەساڵی 2008ـەوە لەشاری لەندەن، لە کۆشکی ئۆپێرای شاهانەییدا بەڕێوەدەچێ. لەدوای هەردوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئۆسکار گەورەترین خەڵاتە و زیاتر پیشکەش بەو فیلمانە دەکرێ کە سەر بە سینەمای بەریتانیان.