هەڤاڵ ئیبراهیم: پێمخۆشە لەگەڵ بڵند ئیبراهیم پێكەوە گۆرانی بڵێین
رووداو- سلێمانی
دوای دەركەوتنی هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم لە گۆرانییەكی هاوبەشدا لەگەڵ هونەرمەندان عەدنان كەریم، كەویار و كەژێ هاوتا ئەسعەد كە هەریەكەیان خەڵكی شارێكی كوردستانە، هەڤاڵ ئیبراهیم خۆشحاڵە كە لەگەڵ عەدنان كەریم گۆرانی گوتووە و دەڵێت "بەشداریكردنی عەدنان كەریم لە گۆرانیی برایەتی، زیاتر هانیداین بۆ ئیشەكە".
هەڤاڵ ئیبراهیم لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) باسی وردەكاری گۆرانیی برایەتی و ئەلبوومە نوێیەكەی و ژیانی خۆی دەكات.
رووداو: لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ هونەرمەندان عەدنان كەریم و كەژێ و كەویار گۆرانییەكتان بەنێوی برایەتی بڵاوكردەوە، وەكو ئاگادارین خۆت سەرپەرشتی ئەو كارەت كردووە، مەبەستت لە تۆماركردنی ئەو گۆرانییە لەم كاتەدا چی بوو؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: راستە خۆم سەرپەرشتیم كرد، مەبەستی گۆرانییەكەش هەر لە وشەكانییەوە دیارە كە لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستە لایەنەكان دەستی یەكتر بگرن بۆ پێكەوەژیان و باشتركردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان.
رووداو: لە كەیەوە سەرقاڵی ئەو بەرهەمە بوون؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: نزیكەی شەش مانگ بوو بیرۆكەكە هەبوو، ماوەی دوو مانگیش كارمان تێدا كرد، بەڵام لەڕووی ماددییەوە توانامان نەبوو، دواتر لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانییەوە پشتگیری كراین و لە هەولێر تۆمارمان كرد.
رووداو: دەستنیشانكردنی هونەرمەندەكان بۆ گۆرانیی برایەتی لەسەر چ بنەمایەك بوو؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: پێمان باش بوو هەر هونەرمەندێك نوێنەرایەتی پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بكات.
رووداو: كێ ئەو هونەرمەندانەی دەستنیشان كرد؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: خۆم كەویارم دیاری كرد و موزیسیانەكانی هاوڕێشم مامۆستا عەدنان كەریم و و كەژێیان دیاری كرد.
رووداو: رازیبوونی عەدنان كەریم بۆ بەرهەمەكە تا چەند لای ئێوە گرنگ بوو؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بەڕاستی زۆر گرنگ بوو، وای لێكردین پڕۆژەكەمان باشتر بێت و زیاتریش هانیداین.
رووداو: ئەوەندەی بزانین سەرقاڵی ئەلبوومێكی نوێیت، كارەكانی لە چ قۆناغێكدایە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: ئەلبوومەكە چواردە گۆرانی هەمەجۆرە لە نیشتمانی و خۆشەویستی. پێنج لە گۆرانییەكانم بە شێوەزاری سۆرانی گوتووە. ئێستا سەرقاڵی پەیداكردنی سپۆنسەرم، رەنگە دوو گۆرانیشی كلیپ بكەم.
رووداو: بۆچی چواردە گۆرانی، زۆر نییە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: راستە زۆرە، بەڵام دوو ساڵە خەریكی ئەو ئەلبوومەم و پێشتر هەشت گۆرانیم ئامادە بوو، دواتر بەهۆی شەڕی داعشەوە رامگرت و پاشانیش شەش گۆرانی دیكەم تۆمار كرد.
رووداو: گۆرانییە سۆرانییەكانت چ جۆرێكن؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: گۆرانییەكی مامۆستا حەسەن زیرەكم گوتووەتەوە بەنێوی غەریب ماوم، لەگەڵ گۆرانی مەیلەنگێنەی مامۆستا ئەحمەد شەماڵ، سێ گۆرانییەكەی دیكەش گۆرانی هەڵپەڕكێن.
رووداو: بەرهەمەكان لە كوێ تۆماركراون؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: هەموویان لەلایەن موزیسیانی كورد و لە ستۆدیۆكانی كوردستانیش تۆماركراون، چونكە ئێستا موزیسیانی باشمان هەیە و باشتریشە ئەو پارەیەی بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبووم هەر لە كوردستان خەرج بكرێت و ئەوەش دەبێتە پشتگیری بۆ موزیسیانەكان.
رووداو: لەو ئەلبوومەدا گۆرانی هاوبەشت نییە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: نەخێر، بەڵام گۆرانی برایەتی بە كەمێك گۆڕانكاری لە موزیك دەیخەمەوە نێو ئەلبوومەكە.
رووداو: دەگوترێت لەم ماوەیەدا قسەت لەگەڵ هونەرمەند زیاد ئەسعەد كردووە و داوای كارێكی نوێت لێكردووە، راستە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: راستە قسەمان كردووە، بەڵام باسی بەرهەممان نەكردووە، هەرچەندە لە مێژە حەز دەكەم كارێكی لێ وەربگرم، چونكە سەرسامم بە ئیشەكانی.
رووداو: دەڵێن لە دهۆك ركابەرایەتییەكی توندتان لەگەڵ هونەرمەند بڵند ئیبراهیم هەیە، وایە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: نەخێر هیچ شتێكی وا نییە و ئەسڵەن زۆر هاوڕێین، هەر كاتێك بڵند بێتە هەولێر دێتە لام و منیش بڕۆمەوە دهۆك سەردانی دەكەم و هاتوچۆی خێزانیشمان هەیە.
رووداو: ئەی بۆچی گۆرانییەكی هاوبەش پێكەوە ناڵێن؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: ئێمە ساڵی 2000 گۆرانییەكی هاوبەشمان لەسەر شەهید لەگەڵ بڵند و كاروان كامیل گوت، ئەگەر لەگەڵ بڵند پڕۆژەی دیكەش بێتە پێشەوە زۆرم پێخۆشە.
رووداو: قسەیەك هەیە كە لەگەڵ نازدار لەسەر گۆرانی ئەی فەلەك بووە بە كێشەتان؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: هیچ كێشەمان نەبووە، چونكە هەردووكمان گوتوومانە و گۆرانییەكەش فۆلكلۆر بووە.
رووداو: دەگوترێ لە دهۆك بەشداری ئاهەنگی خێزانی دەكەیت، راستە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بەڵێ لە هەولێر و دهۆكیش بەشداری دەكەم و مەجبوورین، چونكە لەڕووی ماددیەوە قازانج دەكەین، ئەوەش بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئەلبووم و كلیپ خەرج دەكەین.
رووداو: خەڵك زۆر داوات لێدەكەن بۆ ئاهەنگەكان؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: باشە، بەڵام منیش ئامێری دەنگ و موزیسیانی باش دەبەم.
رووداو: نیازت نییە كۆنسێرت بكەیت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: هیوادارم دوای بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكە لە هەر سێ شارەكە كۆنسێرت بكەم، سەرەتا بەنیازم لە سلێمانییەوە دەستپێبكەم، چونكە دەزانم خەڵكی سلێمانی حەزیان لە بەرهەمەكانمە و دەمەوێ ئیشی جوانیان پێشكەش بكەم، ئەوان رێز لە هونەر دەگرن.
رووداو: دەڵێن هەتا ئێستا سینگڵی و ژنت نەهێناوە، بۆچی؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: ژیانم ناجێگیرە و بەردەوام دەگەڕێم، ژنهێنانیش قسمەتە، تاوەكو ئێستاش ئەو كەسەی خۆم دەمەوێت، نەمدۆزیوەتەوە، چونكە دەبێت كەسێك بێت تەحەمولم بكات و لەگەڵم بژی.
رووداو: لە چ روویەكەوە تەحەمولت بكات؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: لەبەرئەوەی هونەرمەندم و زۆرجار كاتی من بۆ خەڵك و هاوڕێیە و زۆرجاریش خەریكی ئیشم.