بەڤیدیۆ... نوێترین کلیپی دەشنێ موراد
رووداو – هەولێر
دەشنێ موراد، خانمە گۆرانیبێژی کورد نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی بەناوی "ئازادبە" بڵاوکردنەوە، کە کلیپەکەی جیاواز لە کلیپەکانی پێشووی بەشێوەی ئەنیمەیشن کردوویەتی.
دەشنێ لەبارەی ئەم کلیپە بە تۆڕی میدیایی (رووداو)-ی راگەیاند، کە ئەم گۆرانییە زۆر خۆشەویستە لای، چونکە باس لە ژیانی خۆی دەکات، وەک خۆشی دەڵێت، "ئەمە بەرهەمێکە کە دوای 3 ساڵ بڵاویدەکەمەوە".