دیزاینەرێکی کورد بە گەڵای پاییز جلێک دیزاین دەکات
رووداو دیجیتاڵ
یەکی تشرینی دووەم بەوە ناسراوە کە گەڵای درەختەکان هەڵدەورێت و فۆتۆگرافەران ئەو دیمەنانە تۆمار دەکەن، لە هەولێر دیزاینەرێکی کورد جلێکی ژنانی بە گەڵای پاییز دیزاینکردووە.
سیداد مۆدە، دیزاینەری جلوبەرگ، بە رووداوی راگەیاند، حەزی کردووە لەم پایزەدا جلێکی تایبەت بە گەڵای پاییزی دیزاین بکات کە 600 بۆ 700 گەڵای پاییزی تێدا بەکارهاتووە و دیزاینکردنی 15 رۆژی خایاندووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو یەکەم کەسە بە گەڵای پاییزی جلێک دیزاین بکات، بەڵام بۆ پۆشین گونجاو نییە و تەنیا نوێگەرییەکە لە جیهانی فاشن و دیزایندا.
بە ئامادەبوونی دیزاینەری ئەو کارە هونەرییە، نمایشێکی تایبەتی جلەکە بۆ رووداو کرا.