ئەکبەر ئاروەند و سەنا ئاروەند بەرهەمێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەنا ئاروەند، کچە دەفژەنێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەرهەمێکی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لەگەڵ باوکی ئەکبەر ئاروەند بەرهەمهێناوە و بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویدەکاتەوە.
سەنا ئاروەند، بە رووداوی راگەیاند، لەم بەرهەمەدا خۆی دەف لێدەدات و باوکیشی ساز دەژەنێت و گۆرانی دەڵێت و بەرهەمەکە بەناوی 'دەردی دڵ'ـە و کاری ڤیدیۆکلیپی لەلایەن عەلیرەزا سەید یونسی کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو حەز دەکات بەردەوام کارە هونەرییەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ باوکیدا بەرهەمبێنێت، باوکیشی بەهەمان شێوە.
سەنا ئاروەند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی داهاتوودا بۆ سازکردنی چەند کارێکی هونەری سەردانی باشووری کوردستان دەکات.
سەنا ئاروەند، خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەف لێدەرە و پێشتر لە بەرهەمێکی دیکە لەگەڵ باوکیدا دەرکەوتووە، باوکیشی خاوەنی چەند بەرهەمی تایبەت بەخۆیەتی.