بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان گەرمبووە

رووداو - هەولێر

بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان گەرمبووە، بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و لە ئیمارات چاکدەکرێنەوە و دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.

بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە ئۆتۆمبێلی ئەمریکیی دەستی دوو، 220 کۆمپانیای خۆماڵی لە ئیماراتەوە ئۆتۆمبێلی لێدراو و بەکارهاتووی ئەمریکی چاکدەکەنەوە و هاوردەی هەرێمی کوردستانیان دەکەن.

وەزارەتی بازرگانی دەڵێ لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا 43 هەزار و 575 ئۆتۆمبێل هاوردەکراون، بەگشتی ئەمساڵ 62 هەزار و 250 ئۆتۆمبێل هاوردەکراون، واتا بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی لەسەدا 30% زیادیکردووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە پێنج ساڵی رابردوودا و شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 451 هەزار و 337 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، رێژەی 85%ـی ئۆتۆمبێلەکان دەستی دوون و لە ئەمریکا و ئیمارات هاوردە دەکرێن.



پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار