بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار بە زیاتر لە 146 هەزار دینارە

رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دینار بەراورد بە مانگەکانی پێشوو بەرزە، بەڵام بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزیوە. بەهای تمەنی ئێرانیش لە نزمیدا ماوەتەوە.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.
 
لە هەولێر 100 دۆلار بە 146 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت.
 
ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو گوتیشی، بەشێوەی نەختی، 100 دۆلار 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە و بە حەواڵەش 100 دۆلار 6 ملیۆن و 100 هەزار تمەنە.
 
دوای 10 مانگ، رۆژی شەممە بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 146 هەزار دینار دابەزی، لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە کرا.