لە قەزاکانی مێرگەسۆر و شەمزینان سێ بەنداو دروستدەکرێن
رووداو - سۆران
هەر سێ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و عێراق رێککەوتوون تاوەکو ئەمساڵ لە سنووری قەزاکانی مێرگەسۆر و شەمزینان لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان دەست بەدروستکردنی سێ بەنداو بکەن.
سێ بەنداوەکە توانای گلدانەوەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاویان دەبێت و ساڵانە 125 مێگاوات کارەباش بەرهەمدێنن و بەشێوەی هاوبەش سوود لە ئاوی بەنداوەکان بۆ کشتوکاڵ وەردەگیرێت.
ئامادەکارییەکانی دروستکردنی بەنداوەکە کۆتایی هاتووە چاوەڕێدەکرێت دوای رەزامەندی لایەنی ئەمنی دەست بەدروستکردنی بەنداوەکان بکرێت.
هه‌ردوو رووباری گه‌ردیان له باكوور و به‌رازگر له باشووری كوردستان لە شوێنێک یه‌كده‌گرنه‌وه. له سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی توركیا و ره‌زامه‌ندبوونی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق حاجی بێ‌و ده‌كرێته به‌نداو.
هه‌ندرێن ئاوده‌ل، موختاری گوندی هه‌زیر دەڵێت: "ئێمه دواهه‌مین گوندین هیچ ئاوێكمان بۆ كشتوكاڵ نییه و زه‌ویه‌كانمان دێمهكارن، بەڵام له سه‌ر ئه‌و دوو رووبارانهشین بێگومان به‌نداو ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی گونده‌كانی ئێمه و باكووری كوردستان".
جگه له حاجی بێ‌و، (قه‌ره‌داخ و زهرزاب) دوو به‌نداوی دیكه‌ی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر ده‌بن، هه‌رسێ به‌نداوه‌كه به تێچووی هه‌رسێ حكومه‌ت دروستده‌كرێن، یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلده‌ده‌نه‌وه و توانای به‌رهه‌مهێنانی 125 مێگاوات كاره‌بایان ده‌بێت.
سوودێكی زۆر به سامانی ماسی ده‌گه‌یه‌نێت و له باكوور و باشووری كوردستان رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی به‌راو ده‌كات.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆگا و به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: "دواهه‌مین كۆبوونه‌وه ماوه له نێوان عێراق و توركیا و ره‌زامه‌ندیش به نووسراوی فەرمی دراوه، ته‌نها ماویه‌تی وه‌فدێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی ناوچه‌كان بكات بۆ رهزامندبوونی لایه‌نی ئه‌منی و ده‌ست به كاره‌كانی بكرێت".
دوو كۆبوونه‌وه له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كراون. بڕیاره له‌م ساڵدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی سێ به‌نداوه‌كه‌ی لێ دروستده‌كرێن خاوه‌نی زێی گه‌ورە و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاوی هه‌ن.