رووداو دیجیتاڵ
بەشێکی کۆمپانیا رووسییەکان چوونەتە دوبەی و لەوێوە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن. ئەوەش بەهۆی ئەو سزایانەی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە خراوەتە سەر رووسیا.
کۆمپانیای IFZAـیە، بەهۆی سزاکانی سەر رووسیا وڵاتەکەی جێهێشتووە و بارەگای کۆمپانیاکەی هێناوەتە دوبەی. جۆشێن نێشت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری IFZA دەڵێت، "لە دوو مانگی رابردوودا ژمارەی بەڵێندەر و کۆمپانیا رووسییەکان بەروارد بە ساڵی رابردوو 10 هێندە زیادیکردووە. ژمارەکە هەمیشە جێگیر بووە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین زیادبوونێکی بەرچاوە لە دوو مانگی رابردوو و هێشتاش ژمارەکە زیاد دەکات".
لە سێ مانگی سەرەتای 2022ـدا کڕینی موڵک لە دوبەی لە لایەن رووسییەکانەوە 67٪ زیادیکردووە. بەپێی یاسای ئیمارات، هەر کەسێک بە بڕی 204 هەزار دۆلار وەبەرهێنان بکات، مافی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی سێ ساڵ وەردەگرێت.
حکومەتی رووسیا بۆ پاراستنی یەدەگی دراوەکەی، یاسای سنووردارکردنی سەرمایەی دەرکردووە؛ بۆیە داریا نەیتوانیوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لە رووسیا بهێنێتە دوبەی. بەپێی ئامارێک، تەنیا 10 رۆژ دوای دەسپێکی شەڕ، 200 هەزار کەس رووسیایان جێهێشتووە.
داریا نێڤسکایا، هاوبەش لە کۆمپانیای FTL دەڵێت، "بەشێکی زۆر لە بریکارەکانمان کێشەیان هەیە لە بازرگانیکردن بە دراوی بیانی، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی بانکی و ئەو شتانەی ئێستا روودەدەن".
ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندیی دۆستانە و ئابووریی لەگەڵ رووسیا هەیە؛ 80٪ـی کۆی وەبەرهێنانی رووسیا لە وڵاتانی عەرەبی لە ئیماراتە و، 90٪ـی کۆی وەبەرهێنانی وڵاتانی عەرەبیش لە رووسیا ئیمارات دەیکات. لەو وڵاتە، 4 هەزار کۆمپانیا و، 40 هەزار هاووڵاتیی رووسی هەن. لە ساڵی 2019ـدا، 730 هەزار گەشتیاری رووسی سەردانی دوبەیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ