بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 200 دینار
رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی دووشەممە 25ـی ئەیلوولی 2023، محەممەد عومەر، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەراورد بە دوێنێ جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، 100 دۆلار بە 154 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، لە ساڵى داهاتووەوە هەموو مامەڵە بازرگانییە نێوخۆییەکان لەبرى دۆلار دەکرێنە دینارى عێراقى، تەنها ئەو دۆلارە نەبێت کە دەدرێتە گەشتیاران.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.