نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکان


رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی زێڕ و دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە جێگیری ماونەتەوە، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و 800 دۆلارە.
 
نرخی دراوەکان: 
 
100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 200 دینارە 
 
100 یۆرۆ بە 174 هەزار و 876 دینارە
 
100 پاوەند بە 203 هەزار و 775 دینارە 
 
100 لیرەی تورکی بە 17 هەزار و 532 دینارە 
 
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 165 دینارە 
 
لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەرانیش ئاماژە بەوە دەکات، یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و 800 دۆلارە.
 
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 428 هەزارە
 
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 393 هەزارە
 
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 377 هەزارە
 
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 321 هەزارە