100 دۆلار گەیشتە هەشت ملیۆن تمەن
رووداو دییجتاڵ
بەهای تمەن ژمارەی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد. دیناریش بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزی.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێستا 100 دۆلار بە حەواڵە بەرامبەر هەشت ملیۆن تمەنە".
بەهای دینار کەمێک دابەزیوە. حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 151 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت".
هەروەها لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بەکارنەهاتوو 310 هەزار دینارە. هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 410 لیرەی تورکیایە.