هەرێمی کوردستان داوای پێشینە دەکات بۆ هاونیشتمانیان
رووداو- بەغدا
ماوەی 15 رۆژ پێش ئێستا بڕیارێک دەرچووە لە بانکی ناوەندی عێراق کە بڕی 5 تریلیۆن دیناری عێراقی بدرێتە بانکەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خانووبەرە بە سووی یەک لە سەدیش ئەو قەرزانە دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ پڕۆژەی بچووک و ناوەندی کە مەبەستیان ئەوەیە بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵی بەهێز بێت.
لە 19 مانگ بڕیار دراوە کە یەک تریلیۆن دیناری عێراقی تەرخان بکرێت بۆ بانکە تایبەتەکان لە عێراق کە ئەوانیش بیدەن بە پڕۆژەی بچووک و مامناوەند بە سووی یەک لە سەد و لە بڕیارێکی دیکەیشدا کە 15 رۆژ پێش ئێستا دەرکراوە، بانکی ناوەندی یەک ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پێشوەبردنی کاروباری بانکەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان".
نەجیبە نەجیب ئەندامی لێژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ئێمە وەک ئەندامانی کورد لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوامان لە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق کردووە بانکە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان سودمەند بن لەو قەرزەی کە بڕیارە بدرێت بە هاووڵاتیانی عێراق لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق".
نەجیبە نەجیب دەڵێت:" ئێمە بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و بانکەکانی هەرێمی کوردستانەوە کرد، کە دەبێت لەسەر ئەو بابەتە ئاگادار بن و منیش وەک ئەندامێکی لێژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی قسەم کردووە و ئەو رەزامەندی دەربڕیوە کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت و هیچ رێگرییەکمان نییە".