گەشتیارانی عێراق لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان جەژن دەکەن
رووداو-دهۆک
هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و گەشتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ بەسەر بردنی رۆژانەی جەژن سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.
لە چەند رۆژی رابردوو و بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار زیاتر لە 181 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.