رووداو - هەولێر
بانکی رافیدەین قەرز دەداتە دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا، قەرزەکەش تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە خانووەکانیان لە شەڕی داعش زیانی بەرکەوتووە.
رۆژی پێنجشەممە 20-12-2018، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە قەرز بدەنە ئەو هاووڵاتییانەی پارێزگای نەینەوا کە لەکاتی کۆنترۆڵی داعش، یاخود ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا خانووەکانیان رووخاون یاخود زیانیان بەرکەوتوون.
بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەکردووە، قەرزەکە دەگاتە 30 ملیۆن دینار و 15 ملیۆن دیناریش دەدرێتە هاووڵاتیانی ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکە.
بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شارەکە و دواتریش هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دووەم گەورەترین شاری عێراق لە دەست ئەو گرووپە لە ساڵی 2017، شاری مووسڵ (بەتایبەتی مووسڵی کۆن) بەتەواوی وێرانبووە.
حکومەتی عێراق دەڵێت، نۆژەنکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی شەڕی داعش 88 ملیار دۆلاری دەوێت، کە بەشی زۆری بۆ مووسڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ