زانكۆی سۆران یەكەمین دیداری ساڵانەی نەوت و گاز بەڕێوەدەبات
رووداو- هەولێر
زانكۆی سۆران یەكەمین دیداری ساڵانەی نەوت و گاز بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەدەبات، مامۆستایەكی زانكۆی سۆرانیش ئاماژە بەوەدەكات لەدیدارەكەدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەندار بەنەوت و گازی كوردستان تاوتوێدەكرێت.
د. هاوڕێ مەنسوربەگ، پسپۆری بواری نەوت و یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی سۆران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "لە 21و 4/22/ 2014 یەكەمین دیداری ساڵانەی نەوت و گاز لەلایەن زانكۆی سۆران لە ژێر ناونیشانی (نەوت و گازی هەرێمی كوردستان: نەگبەت یان رەحمەت؟) بەڕێوەدەبرێت.
سەبارەت بەئامانجی زانكۆی سۆران لەئەنجامدانی دیداری ساڵانەی نەوت و گاز، د.هاوڕێ ئاماژە بەوەدەكات، کە ئامانجی سەرەكی زانكۆی سۆران لەو كۆبوونەوە ئەكادیمییە، تەنها ئەوە نییە پرسی نەوت و گاز بە خەڵك ئاشنا بكات، بەڵكو دەیەوێت تەواوی ئەو ئەگەرانە تاوتوێ بكات، كە پیشەسازی نەوت و گازی رووبەڕوویان دەبێتەوە.
بەپێی ئەجێندای دیدارەكە، لە ماوەی دوو رۆژی كۆنفرانسەكه باس لە تەواوی پرسە ستراتیژییەكانی پەیوەست بە شوێنگەی كورد و واقیعی جوگرافی و سیاسی كوردستان و پرسی پەیوەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا لەسەر نەوت وگاز دەكرێت. هەروەها گفتۆگۆ لەسەر لەچۆنیەتی پتەوتركردنی دامەزراوەكان و ئەو لایەنە ناوخۆییانەی پەیوەندییان بە سامانی سروشتی و بنیادنانی داهاتووی ئەم وڵاتەوە هەیە، دەكرێت.
ئەو كەسە بیانییانەی لە كۆنفرانسی سۆران وتار پێشكەش دەكەن، بریتین لە دەیڤید رۆمانۆ، زانكۆی میزۆری، هەرێمی كوردستان و توركیا، پەیوەندییەكی درێژخایەن یان زەواجێكی كاتی؟
ئارەزوو یۆركان، ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی توركیا بۆ ئاسیای ناوەڕاست، هاوكاری ئابووری هەرێمی كوردستان و توركیا، كاركردە گیۆپۆلیتیكی و ئابووریەكان.
جەیمز سایدوەی، زانكۆی سینگافۆر، سنوورەكان و دەوڵەتانی سنوور قفڵكراو.
تۆربێن رۆسێنۆرن، زانكۆی ئالبۆرگ، نەوت و گاز لە خوێندنی باڵا
رۆبێرت بێل، بازرگانی ئاركۆمای ، رەزامەندی ناوخۆ و پەرپیدان و گەشەی بەردەوام.
دنیس ناتالی، زانكۆی بەرگری نەتەوەیی، ئایا كوردستانی عێران دەبێت وڵاتێكی گرێدراو بە نەوت.
فلیپ لێبیلۆن، زانكۆی بریتیش كۆلۆمبیا بەشی هەڵكەندن و سووڕانی پاڕە.
ئۆلی گونار تویتن، كاردانەوەی كەرتی پیشەسازی لەسەر دروستكردنی بەرژەوەندی گشتی لە نەوت و گاز دا.
دۆگان سامرا، سیاسەت كردنی گشتی لە زەمەنی قەیران دا.