نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
رووداو- هەولێر
لە بەردەوامیی ناجێگیربوونی نرخی دۆلار لە ماوەی رابردوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلاری ئەمریکی بە بەراورد لەگەڵ رۆژی چوارشەممە دیسان بەرزبووەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2015 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 128 هەزار و 300 دیناری عێراقی. ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 127 هەزار و 900 دینار.
نرخی زێڕو دراوەکانی دیکە بەمشێوەیەن:
دۆلاری ئەمریکی 128300
پاوەنی ئینگلیزی 190500
100 یۆرۆ 138500
1 لیرەی تورکی 510
1000 تمەنی ئێرانی بەرامبەر دیناری عێراقی 387
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 .. 242000
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 .. 211750
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 .. 181500