قەیرانی خانووبەرە و سستیی گەشەی ئابووری بازاڕی کاری چینی لاواز کردووە

17-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە چین
پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە چین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قەیرانی خانووبەرە و سستبوونی گەشەی ئابووریی چین، بازاڕی کاری ئەو وڵاتەی لاواز کردووە؛ بەشێوەیەک کە لەبەردەم بەشێک لە نووسینگەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە دۆزینەوەی کار، دەیان گەنج دەبیندرێن کە دەیانەوێت کارێکیان دەستبکەوێت.
 
شێن چۆن پینگ، کرێکار دەڵێت، "مانگی 3 و 4 سەردانی ئێرەم کرد. هەلێکی کارکردن هەبوو لە کۆمپانیایەکی قوتووبەند، کە بۆ یەک کاژێر 3 دۆلار و نیویان دەدا، پارەیەکی خراپ نەبوو، بەڵام لە مانگی 5 و 6 هاتم هیچ هەلێکی کارکردنی گونجاو نەبوو. پێیان گوتم: هەلێکی کارکردن هەیە، کە بۆ کاژێرێک 1 دۆلار و 70 سەنت دەدەن. خەڵکیش بۆی دەچوو. ئەوانەی بێکار بوون کارەکەیان وەرگرت."
 
ساڵ و نیوێک تێدەپەڕێت لە کۆتاییهاتنی قەیرانی پەتای کۆرۆنا لە چین، کەچی رێژەی بێکاری لەنێو گەنجاندا بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 14%، خاوەنی دووەم گەورەترین ئابووریی جیهان نەیتوانیوە قەیرانی خانووبەرە چارەسەر بکات.
 
لە تیانجین، یەکێک لە شارە گەورەکانی چین لە باکووری ئەو وڵاتە، وانگ دۆنگمی لەگەڵ کچەکەی لە ساڵی 2016دا شوقەکەیان بە 120 هەزار دۆلار کڕی، ئێستا 80 هەزار دۆلاریش ناکات؛ ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ سستبوونەوەی کەرتی خانووبەرە.
 
وانگ دۆنگمی، هاووڵاتیی چینی دەڵێت، "خەڵکی کڕیار کەمن. پێشتر خانوومان دەکڕی بۆئەوەی تێیدا بژین. لە خێزانەکەی ئێمە بەس منداڵێکمان هەیە، بەڵام دوو خانوومان هەیە. دەمانەوێت خانوویەکیان بفرۆشین، بەڵام کڕیار نییە."
 
بەپێی نووسینگەی ئاماری چین، لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا ئابووریی ئەو وڵاتە تەنیا بە ریژەی 4.1% گەشەی کردووە و نەیتوانیوە ئامانجی حکومەت کە 5.1%ـە، بپێکێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى راپۆرتەکە، 72%ـی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و عێراق مووچەکانیان بە کاش وەردەگرن

راپۆرتێک: 34%ـی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە 2025 کارمەندی نوێ وەردەگرن

رێژەی 34%ـی کۆمپانیاکان لە هەرێمى کوردستان لە پلانى ساڵى 2025 دا کارمەندى نوێ وەردەگرن، 80%ـی خاوەن کار و کۆمپانیاکان، نیازیان نییە مووچەی کارمەندەکانیان زیادبکەن.