رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی بڕیارێکی سەرۆکایەتییەوە ئەنجوومەنێکی نیشتمانیی نوێی دامەزراند لەپێناو باڵادەستیی وزە بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت لە رکابەرییدا لەگەڵ چین لە بواری ژیریی دەستکرد، سەرکەوتوو بێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ ئەمریکا دەبێت لەڕووی بەرهەممهێنانی وزەوە لە پێش هەموو وڵاتان دا بێت، تاوەکو بتوانێت وزەی پێویست بۆ پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد بەرهەمبهێنێت و رکابەری لەگەڵ وڵاتانی دیکە دا بکات.
ئەو وزەیەی پێویستە بۆ پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد، بەگوتەی ترەمپ دوو هێندەی قەبارەی ئێستایە.
لە کاتی واژۆکردنی بڕیاری سەرۆکایەتیی پەیوەست بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادەستیی وزە، داگ بێرگم، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ئامادە بوو.
وەزیرەکە رایگەیاند، ئەمریکا لە رکابەریێکی توونددایە لە بواری ژیریی دەستکرد (AI) لەگەڵ چین و، تەنیا رێگە بۆ سەرکەوتن لەو رکابەرییە؛ بەرهەمهێنانی وزەی زیاترە.
ئەنجوومەنی نوێی نیشتمانیی باڵادەستیی وزە بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، بەرپرسیار دەبێت لە دانانی سیاسەتی پەرەپێدان و مۆڵەتبەخشین بۆ پێشخستنی سەرچاوەکانی وزە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ