دەروازەی نێودەوڵەتی ئبیراهیم خەلیل داناخرێت
رووداو - دهۆك
بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و نالەبارییەی بەهۆی هەوڵی ئەنجامدانی كودەتای سەربازی توركیا و باكووری كوردستانی گرتووەتەوە، خاڵی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل داناخرێت.
فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممە هاوشێوەی پێشوو هاتووچۆكردن و ئاڵوگۆڕی لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، كە دەكەوێتە سنووری شارۆچەی زاخۆ لە باشوور و شارۆچكەی سلپۆپی لە باكوور، ئاسایی دەبێت و داناخرێت.
بەهۆی هەوڵی كودەتا سەربازییەكەی سوپای توركیا، رەوشی توركیا بەتەواوی شێواوە، بەڵام دەزگای میت رایگەیاند شكست بە هەوڵی كودەتاكە هێنراوە. نوح یەڵماس، راوێژكار و گوتەبێژی دەزگای هەواڵگری توركیا- میت رایگەیاند هەوڵی كودەتا سەربازییەكە سەرینەگرت و شكستیان پێهێناوە.