پارێزگارى کەرکووک: 99%ى کارەکانى کۆمپانیاى بى پى تەواوبوون

15-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگارى کەرکووک دەڵێت، 99%ى کارەکان بۆ دەستپێکردنی کاری کۆمپانیاى بی پى بۆ کەرتى نەوت و گازى پارێزگاکە تەواوبوون کە ئامانج لێی پەرەپێدانى کێڵگەکانى نەوت و وەبەرهێنانى گازى هاوەڵە. 
 
ئەمڕۆ شەممە، 15ى شوباتى 2025، رێبوار تەها، پارێزگاى کەرکووک بە رۆژنامەڤانانى راگەیاند: "کارەکانى کۆمانیاى پى پى 99%ى تەواو بوون و تەنیا 1%یان ماوە".
 
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاى بی پى و کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەسەرپەرشتیی 9 ئەندازیاری بەریتانی و نزیکەی هەزار کرێکار و کارمەندی نێوخۆیی، کار لە 73 بیری نەوتی کێڵگەکانى  کەرکووک دەکرێت. 
 
یەکى مانگى ئابى 2024 ئەو کۆمپانیا بەریتانییە لەگەڵ حکومەتى عێراق رێککەوتنى گرێبەستەکەیان واژۆ کرد، کە ئامانج لێى پەرەپێدانى کێڵگەکانى نەوت لە کەرکووکە لەگەڵ وەبەرهێنان لە گازى هاوەڵى ئەو کێڵگانە. 
 
کارکردنى کۆمپانیاى بى پى لە کێڵگەکانى بابا گوڕگوڕ، ئاڤانا، باى حەسەن، جەمبور و خەباز دەبێت. 
 
بۆ کارکردنى کۆمپانیاکە، قۆناخى رێککەتن ماوە لەبارەى پاداشتى لێکتێگەیشتنى نێوان بى پى و کۆمپانیاى نەوت باکوورى سەر بە وەزارەتى نەوت، کە بەگوێرەى کۆمپانیا بەریتانییەکە چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی 2025 دانوستاندن لە بارەى ئەو یاداشتەوە کۆتایی بێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە بارێکی هەڵگرتووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی هەناردە بکرێت، وێنە: تایبەت بە رووداو

هاوردە و ناردنکاران: بەهۆی بڕیارێکی عێراقەوە هاوردە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بازرگانانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە، هەر کاڵایەک هاوردە بکەن تەنیا 72 کاژێر رێگەیان پێدەدرێت بیبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.