نرخی زێڕ رووی لە نزمی کرد؛ مسقاڵێک 10 هەزار دینار دابەزی

15-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای چەند رۆژێک لە بەرزبوونەوە و گەیشتن بە بەرزترین ئاست، ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار دابەزی.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 610 هەزار دینارە؛ عەیار 22 بە 639 هەزار دینارە."
 
لەبارەی نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕ، عەبدوڵڵا ئەکرەم گوتی، عەیار 18 مسقاڵی 522 هەزار و عەیار 24یش مسقاڵی بە 697 هەزار دینارە.
 
دوێنێ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بوو: یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 620 هەزار دینار، عەیار 22 بە 650 هەزار دینار، عەیار 24 بە 708 هەزار دینار و عەیار 18ش بە 530 هەزار دینار.
 
یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 1.6% دابەزی و بە 2883 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە ئاستی هەفتانەدا هێشتا بە رێژەی 0.8% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
پیتەر گرانت، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای (زانێر مێتاڵ)ی ئەمریکی لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دابەزینی نرخی زێڕ رۆژی هەینی لەبەر پڕۆسەی کۆکردنەوەی قازانج روویداوە."
 
شرۆڤەکارانی دیکەی زێڕ پێیانوایە، ئاراستەی نرخی زێڕ لە کورتمەودا و درێژخایەندا بەرەو بەرزبوونەوەیە، بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە