رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەهۆی پڕۆسەی کۆکردنەوەی قازانجەوە، بەڕێژەی زیاتر لە 1٪ دابەزی.
سەرەڕای دابەزینی بەرچاوی نرخی زێڕ لە رۆژی هەینی، هێشتا ماوەی 7 هەفتەیە بەهۆی نیگەرانی لە پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ لە ئاستی هەفتانەدا بەرزبووەتەوە.
یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بەڕێژەی 1.6٪ دابەزی و بە 2883 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام لە ئاستی هەفتانەدا هێشتا بەڕێژەی 0.8٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ تاوەکو ئاستی 2942 دۆلاریش بەرزبووەوە.
پیتەر گرانت، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ( زانێر مێتاڵ)ـی ئەمریکی لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دابەزینی نرخی زێڕ رۆژی هەینی لەبەر پڕۆسەی کۆکردنەوەی قازانج روویداوە."
شرۆڤەکارانی دیکەی زێڕ پێیانوایە، ئاراستەی نرخی زێڕ لە کورتمەودا و درێژخایەندا بەرەو بەرزبوونەوەیە، بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دۆلار.
رۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ تیمەکەی راسپارد پلانێک دابنێن بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگیی پێچەوانە بەسەر هەموو وڵاتێکدا کە باجی خستووەتە سەر کاڵای ئەمریکی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ