شایستەی مانگەکانی 7 و 8ـی وانەبێژان دابەش دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێن، سبەی یەکشەممە، شایستەی مانگەکانی 7 و 8ـی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-12-2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ بە رووداوی گوت، هەر پەروەردەیەک چاکی ئامادەبێت، دەتوانێت سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.
 
عەلی رەئووف، نوێنەرێکی دیکەی مامۆستایانی وانەبێژە و دەڵێت، ئەو پارەیەی دابەش دەکرێت بڕەکەی 400 هەزار دینارە و شایستەی مانگەکانی 7 و 8ـی وانەبێژانە. ئەو کاتە مامۆستایان نەکرابوونە گرێبەست.
 
بەگوتەی عەلی رەئووف، مووچەی هەردوو مانگەکە بەیەکەوە دابەش دەکرێت.
 
لە 13-10-2024، مامۆستایانی گرێبەست شایستەی دارایی مانگی 6یان وەرگرت.
 
25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە.