داعش سنووری بازرگانی نێوان عێراق و کوردستان دادەخات

15-08-2014
ئارام کاکەخان
رووداو
رووداو
نیشانەکردن داعش
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان باشووری کوردستان و عێراق وەستاوە، ئەو سنوورەش کە پێشتر باشووری کوردستان لەگەڵ عێراق هەیبوو ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدایە.

رێژەی ئەو کاڵا و خواردەمەنییانەی لە رێگەی ئوم قەسرەوە هاوردەی باشووری کوردستان دەکرێن %70 دابەزیوە، چونکە رێگای گواستنەوەیان بۆ باشووری کوردستان نییە، تاکە رێگایەک ئێستا کاڵای لێوە هاوردەدەکرێت رێگای مەندەلییە، ئەویش دەبێت بازرگانان ئەركی گواستنەوە بخەنە ئەستۆی خۆیان و هەروەها رێگاكەش هیچ گرەنتی نییە و پڕ سەرکێشییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە