پێش جەژن بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەکرێتەوە
رووداو- هەولێر
رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر دەکرێتەوە.
ئەندازیار سەرتیپ سابیر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، وەک جەژنانە، بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان دەکرێتەوە کە رێگەی کۆیە بۆ رێگەی کەرکووکە.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە باسی لەوەشکرد، شەقامەکە تەواوبووە و هیچ کارێکی نەماوە، تەنیا سەوزایی و جوانکاری ماوە کە بەهۆی بارانبارین نەیانتوانی تەواوی بکەن.
بهشی سێیهمی پڕۆژهكه له شهقامی ههولێر-كۆیه دهستپێدهكات تاوهكو شهقامی ههولێر -كهركووك؛ درێژییهكهی حەوت كیلۆمهتره و دوو سایدی رێگەی خێرا و دوو سایدیشی خزمەتگوزارییە.
شەقامی 120 مەتری هەولێر، کە درێژترین شەقامی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، لە مانگی 2ی ساڵی 2017 بە فەرمی کرایەوە.
شەقامەکە، بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، 38 کیلۆمەتر درێژە، بە تەواوبوونیشی بەشێکی زۆری کێشەکانی هاتووچۆی هەولێر چارەسەر دەکات و، قەرەباڵخی نێو شار کەمدەکاتەوە.
لە تایبەتمەندییەکانی شەقامی 120 مەتری ئەوەیە؛ هیچ یوتێرنێک و پێچێکی تێدا نییە، هەموو پێچکردنەوە و لادانەکانیش لەسەر شەقامەکەوە، لەڕێگەی بەرزەپرد و پردی لادانەوە ئەنجامدەدرێن.