بانکی رافیدەین پێشینەی هاوژینی بە فەرمانبەران دەدات

رووداو- هەولێر

بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، دەستدەکات بە پێدانی پێشینەی هاوژینی بەو فەرمانبەرانەی لە فەرمانگەکانی حکومەت کاردەکەن و، یەکەمجارە ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن.


نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بانکەکە بڕیاریدا سولفەی هاوژینی بە فەرمانبەرانی حکومەت بدات، کە بڕەکەی 3 ملیۆن دینار دەبێت. ئەو پێشینەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە یەکەمجارە ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن و بەپشتبەستن بە گرێبەستی هاوژینی دەبێت، کە لەلایەنی پەیوەندیدارەوە پەسندکراوە و ماوەی دانەوەی پێشینەکەش 3 ساڵ دەبێت".

بانکی رافیدەین ساڵی رابردوو دەستیکرد بەپێدانی قەرز و سولفە بە فەرمانبەران ، خاوەن هۆتێلەکان و خاوەنکاری تەندروستی ، بڕەکەیشی لە نێوان 3 بۆ 50 ملیۆن دینارە.