بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار بە سەرووی 155 هەزار دینارە

رووداو دیجیتاڵ

دوای چەند رۆژێک لە جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، ئەمڕۆ بەهای دینار زیاتر دابەزی و لە کاژێر 14:30 خولەک، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 155 هەزار و 800 دینارە.
 
رۆژی دووشەممە 11ـی ئەیلوولی 2023 کاژێر 14:30 خولەک، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بەهای دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".
 
ئێوارەی دوێنێ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا. حاجی سابیر دەڵێت، "بانکی ناوەندیی عێراق دوێنێ تەنیا 26 ملیۆن دۆلاری بە نەختی فرۆشت. بڕەکە کەمە و دۆلار بەراورد بە خواست لە بازاڕدا کەمە، ئەوەش هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای دینارە".
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 155 هەزار و 800 دینارە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.