داهاتی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2016 بۆ فەرەنسا

رووداو- هەولێر

 

1.3ملیار یۆرۆ داهاتی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2016 بۆ فەرەنسا ، ئەگەر چی ئەم ژمارەیە تەنها یەکسانە بە  0.05% کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەڵام بە قەبارەیەکی باش دادەنرێت بۆ بوژاندنەوەی ئابووری ئەو وڵاتەو گەشەکردنی ژێرخانی وەرزشی.

بڕی 2.8 ملیار یۆرۆ بۆ ئەم پاڵەوانێتیە خەرجکراوە کە خۆی لە خەرجی هاندەران دەبینێتەوە لەسەر کڕینی خۆراک و بەکرێگرتنی هوتێل و خەرجی گواستنەوەو خەرجی فەرەنسا لەسەر دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان.

593 ملیۆن یۆرۆ خەرجی هاندەرانە لەناو یاریگاکاندا،ئەم ژمارەیە بۆ 842 ملیۆن یۆرۆ بەزدەبێتەوە کاتێک هاندەرانی فەڕەنساش بەشداردەبن لە یاریگاکاندا.


لەلایەکی دیکەوە خەرجی هاندەران لە دەرەوەی یاریگاکان دەگاتە 195 ملیۆن یۆرۆ، ئەم ژمارەیەش بۆ 352 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە کاتێک هاندەرانی فەڕەنساش بەشداردەبن.

خەرجی فەرەنسا بۆ رێکخستنی ئەم پاڵەوانێتیە 1.7 ملیار یۆرۆیە.