وەبەرهێنانی دهۆک: وەبەرهێنەرێک ئامادەیی بۆ دروستکردنی شوقە بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان دەربڕیوە
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێت، لە دوو هەفتەی رابردوودا داوایان لە وەبەرهێنەران کردووە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە قەرزی درێژخایەن بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان داواکاری پێشکێش بکەن، "وەبەرهێنەرێك ئامادەیی دەربڕیوە و دەرگەش بە رووی وەبەرهێنەراندا کراوەیە."
ئایاری 2022 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان دروستبکرێت. د.هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک، ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی بەشداریکردنی بوولتەنی کاژێر 13:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە هەوار جەلالەدین پێشکێشی کرد گوتی، "لە دروستکردنی یەکەکاندا 3709 شوقەیان لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێن."
ئەو یەکانەی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک باسی جێبەجێکردنیان دەکات، بڕیارە 1211 یەکەیان لە سەنتەری دهۆک دروست بکرێن؛ 905 یەکە لە سێمێل، لە ئاکرێ 583 یەکە، لە بەردەڕەش 458 یەکە، لە شێخان 478 یەکە و لە قەزای ئامێدیش 374 یەکە دروستبکرێن.
هەڤاڵ سدیق گوتی، "هەموو رێکارەکانمان بۆ دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانە دەستپێکردووە، بۆئەوەی تەواوی بکەین و رادەستی ئەو کەسانەی بکەین فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، بۆ ئەمەش لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بوون لە دەستنیشانکردنی شوێنی یەکەکان و دابینکردنی زەوی لە نزیک سەنتەری شارەکان."
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێچیان، لە سەنتەری دهۆک و قەزاکانی سنوورەکە زەوی تەرخانکراوە و لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی شایستەی وەرگرتنی یەکەکانن.
بە گوتەی هەڤاڵ سدیق، "لە دوو هەفتەی رابردوودا دوایین رێکارەکانمان جێبەجێ کردوون، کە داوامان لە وەبەرهێنەرەکان کردووە بێن و داخوازیی خۆیان بۆ دروستکردنی یەکەکان پێشکێش بکەن، بزانین کام وەبەرهێنەر دەتوانێت بە کوالێتیی باش و نرخی کەم و قیستی درێژخایەن دروستی بکات؛ بەڵام هێشتا کات ماوە بۆ پێشکێشکردنی داواکاری و تاوەکو ئەمڕۆ یەک وەبەرهێنەر ئامادەیی بۆ دروستکردنی یەکەکان دەربڕیوە."
وەبەرهێنانی دهۆک لە هەوڵی ئەوەدایە ئەرکی وەبەرهێنەرەکانیش سووک بکات بۆ دروستکردنی یەکەکان. هەڤاڵ سدیق دەڵێت، هەوڵ دەدەین لەگەڵ هەندێک بانکدا کە پشتیوانی دارایی پڕۆژەکان بکەن، بۆئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بە قیستی درێژخایەن یەکەکان وەربگرن.
تاوەکو ئەمڕۆ وەبەرهێنانی دهۆک مۆڵەتی دروستکردنی داوە بە 37 پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ دروستکردنی 47 هەزارو 875 یەکە، لەوانە 41 هەزار و 140 شوقە، 4 هەزار و 630 خانوو و هەزار و 705 ڤێلا و زۆرینەی ئەوانە دروستکراون و رادەستکراون.
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پڕۆژانەی لە رێگەی وەبەرهێنانەوە دروستکراون بەشێکیان قەرزی درێژخایەنی تێدابووە و بەشێکیشیان بە پارەی نەخت بووە. گوتیشی، "تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە بووە بە هۆکاری چارەسەرکردنی بەشێکی قەیرانی نیشتەجێبوون و دابەزینی کرێ."
بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچییان، وەبەرهێنانی دهۆک پێشنیازی کردووە سەرەتا 10%ی کۆی پارە وەکو پێشەکی بدرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لەنێوان 10 بۆ 12 ساڵدا بدرێت، بەڵام هیچ وەبەرهێنێک تاوەکو ئێستا رێککەوتنی لەسەر ئەو داواکارییە نەکردووە.
31-05-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، لە زووترینکاتدا دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت.