خەرجیى وەبەرهێنان لە عێراق: نەوت نیوەى بەرکەوتووە و کشتوکاڵ کەمترینى بۆ خەرجکراوە

10-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نیوەى خەرجیى بودجەى وەبەرهێنانى عێراق لە 11 مانگى 2024 بۆ وەزارەتى نەوت بووە، کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارە، کەرتى کشتوکاڵ کەمترین پشکى لەو خەرجییە بەرکەوتووە کە 178 ملیار دینار بووە.
 
بەگوێرەى خشتەى خەرجیى 11 مانگى ساڵى 2024 کە وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، لە کۆى ئەو 22.6 تریلیۆن دینارەى وەک خەرجیى وەبەرهێنان دیاریکراوە، 11.9 تریلیۆن دینارى بۆ کەرتى وەزارەتى نەوت بووە، وەزارەتى گەیاندنیش 40 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە.
 
پارەى خەرجیى وەبەرهێنان بۆ 5 کەرت لە عێراق تەرخان کراوە، کە بریتین لە کەرتەکانى کشتوکاڵ، پیشەسازى، گواستنەوە و پەیوەندییەکان، باڵەخانە و خزمەتگوزارى، پەروەردە و فێرکردن.
 
خەرجیى وەبەرهێنان لەسەر ئاستى کەرتەکان کەمترینى بۆ کەرتى کشتوکاڵ بووە، کە 178.4 ملیار دینار بووە، زۆرترینى بۆ کەرتى پیشەسازى بووە بە هەموو بوارە جیاوازەکانیەوە، کە 12.8 تریلیۆن دینار بووە.
 
بودجەى خەمڵێندراوى وەبەرهێنانى عێراق بە گوێرەى خشتەى بودجەى 2024 گەیشتووەتە زیاتر لە 55 تریلیۆن دینار، بەو پێیە لەو 11 مانگەدا 41.5%ى ئەو بودجەیە خەرجکراوە.
 
سۆران عومەر، ئەندامى لیژنە ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیى پەرلەمانى عێراق، پێیوایە کەمیى خەرجیى ئەو بودجەیە بە "مەبەست" کراوە، لەوبارەیەوە بە رووداوی گوت، "زۆربەى پارەى وەبەرهێنان لە پارێزگاکانەوە خراونەتە سەر وەزارەتەکان، تاوەکو لە کۆتایی ساڵ نەتوانن ئەگەر پارەکە لێى بمێنێتەوە، بیگوێزنەوە بۆ ساڵى دواتر و خەرج نەکرێت."
 
بودجەى عێراق بۆ 2024، گەیشتە 211.8 تریلیۆن دینار، لە کاتێکدا داهاتى خەڵمێندراو بە 147.8 تریلیۆن دینار دیاریکراوە، بەو پێیە کورتهێنان لەو 11 مانگەدا دەگاتە نزیکەى 64 تریلیۆن دینار.
 
خەرجى بەگوێرەى کەرتەکان:
 
پیشەسازى
 
12.8 تریلیۆن دینار 
 
باڵەخانە و خزمەتگوزارى
 
6 تریلیۆن دینار
 
گواستنەوە و پەیوەندى
 
2.6 تریلیۆن دینار
 
پەروەردە و فێرکردن
 
1.1 تریلیۆن دینار
 
کشتوکاڵ
 
178.4 ملیار دینار  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنتی دیکە بەرزبووەوە

نرخی نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 74 دۆلار

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ پێجشەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 93 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 69 دۆلار و 79 سەنت.