نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە بودجەی گشتیی عێراق کرد. لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغداش "جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى رێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه".
ئەمڕۆ شەممە، 08-04-2023، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی دا لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "بيروڕايان ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق گۆڕييه‌وه كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له گرنگيى ده‌رچوواندنى ياساكه كه رۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پڕۆژه‌كان."
نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی باسیان لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندی جەیهان کردووە و "جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى رێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه."
وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دواکەوتنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان "كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتیى عێراق ده‌بێت."
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق گۆڕييه‌وه كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له گرنگيى ده‌رچوواندنى ياساكه كه ڕۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌يان به‌وه دا كه دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتى عێراق ده‌بێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.