بڕیارێكی نوێ بۆ قەرزی بچووك دەركرا

رووداو- هەولێر
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووکەکانی لاوان، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی قەرزی پرۆژە بچووکەکان بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
رۆژی چوارشەممە 6-5-2015، بەسەرپەرشتی محەممەد هاودیانی، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندوقەكە بەڕێوەچوو.
محەممەد کانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار بە ( تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند" وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تیشكی خستە سەر ئەو كێشەو گرفتانەی هاووڵاتیان لە وەرگرتن و دانەوەی قەرزەكە تووشی دەبن و سكاڵایان هەیە لەسەر شێوازەكەی، بۆیە بە گرنگی زانی هەرچی زووە چارەسەری ئەم كێشانە بكرێت و لە كۆبوونەوەكەدا كێشەی گەڕاندنەوەی قەرزی هاووڵاتیان تاوتوێكرا، لەسەر شێوازی گرتنەبەری میكانیزمێكی گونجاو و بێ گرفت، بەپێی رێنمایی نوێی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی".
محەممەد کانی هەروەها گوتیشی " لەسەر قەرزوەرگر پێویستە پشكەكانی لەسەریەتی لە ماوەی 3رۆژ لە رێكەوتی دەستپێكردنی مافداریەكە بگەڕێنێتەوە و لەكاتی دواكەوتنیدا، پابەنددەبێت بە پێبژاردنی دواكەوتن، كە بڕەكە 3 هەزار دینار دەبێت لە جیاتی هەر رۆژێك دواكەوتن لە 15رۆژەكانی یەكەم، بۆ 15 رۆژی دووەم 5 هەزار دینار دەبێت".
لە سەرەتای دامەزراندنی سندوقی قەرزی بچووك بۆ گەنجان 7 هەزار و 351 كەس لێی سوودمەندبوونەو لە سەرتای ئەمساڵیشەوە 248 كەس سوودمەندبوون، کە کۆی گشتی دەکاتە 7 هەزار و 559 گەنج.