قه‌یرانێكی دارایى گه‌وره چاوه‌ڕێى جیهان ده‌كات
ئه‌م وتاره بۆ ترساندنی كه‌س نییه، به‌ڵكو بۆ بیركردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی چۆن قه‌یرانێك بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك. با وه‌كو ئه‌و به‌ڵێنده‌ره وابین كه باشترین ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن له شارێكی وێراندا ده‌بینێته‌وه.
نیشانه‌كانی قه‌یرانه‌كه:
- سه‌ره‌تاكانی داكشانی ئابووریی جیهان ده‌ركه‌وتوون.
- قه‌رزی جیهان سێ هێنده‌ی كۆی گشتی به‌رهه‌می جیهانه.
- شه‌ڕی بازرگانیی نێوان چین و ئه‌مریكا.
قه‌یرانی ساڵی 2020 زۆر جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ى 2008، به‌وپێیه‌ی قه‌یرانی ساڵی 2008 بازاڕه داراییه‌كان و كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی گرته‌وه، به‌ڵام له قه‌یرانی ساڵی 2020 دا ئابووری دادهكشێ و ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا.
قه‌یرانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و بازاڕی پشكه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌های دۆلاری ئه‌مریكیش ده‌بێت، به‌پێی پێنوێنی بازاڕه داراییه‌كان، سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌رده‌كه‌وێ و دواتر زۆربه‌ى جیهان ده‌گرێته‌وه، به‌شێك له سندوقه‌كانی دڵنیایی پێشبینی ده‌كه‌ن له ماوه‌ی دوو ساڵدا پێنج وڵاتی ئه‌وروپا مایه‌پووچ ببن و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئابووریی چین و هیندوستان گه‌شه بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان، ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 2.5٪ گه‌شه‌ی ئابووری تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی داتاكان بده‌ین، ده‌بینین گه‌شه‌كردنه‌كه به‌هۆی زۆربوونی خه‌رجیی به‌كاربه‌ر و خستنه‌ڕووی سیولهیهكی زۆره‌وه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش بۆ بازاڕه داراییه‌كان ، ئه‌مه‌ش به پێنوێنێك بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا هه‌ژمار ناكرێت.
تره‌مپ له‌وه تێگه‌یشتووه كه سیستمه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت، بۆیه پێویستی به دۆلارێكی هه‌رزانه تا بتوانێت به‌شێكی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی پێ بسڕێته‌وه، به‌ڵام بانكی فیدراڵیش له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی نییه، به‌تایبه‌تیش له‌دوای نزیكبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئامانجی بانكی فیدراڵی و گه‌شه‌كردنی ئاستی كرێ و دابه‌زینی رێژه‌ی بێكاری بۆ نزمترین ئاستی له مێژووی ئه‌مریكادا. به دابه‌زاندنی سوودی بانكی، سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مریكاوه ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رێژه‌ی سوود تێیاندا به‌رزتره و سه‌قامگیریی ئابووری هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بانكی فیدراڵی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ر تاڕاده‌یه‌ك له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌مه‌ش بانكی فیدراڵی ناچار كردووه كه ئه‌گه‌ر سوودی بانكیش دابه‌زێنێت ته‌نیا به‌ڕێژه‌یه‌كی سنووردار بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌رده‌وام دۆناڵد تره‌مپ گوشار ده‌خاته سه‌ر بانكی فیدراڵی كه به‌ڕێژه‌ی 1% سوودی بانكی كه‌مبكاته‌وه، چونكه هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كان كردووه، قه‌رزێك كه قه‌باره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 3 هێنده‌ی كۆی گشتی به‌رهه‌می جیهان، ته‌واوی سیستمی دارایی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
داتاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سندووقه‌كانی یه‌ده‌گ به خراپترین ره‌وشی داراییدا تێده‌په‌ڕن له ساڵی 2008ه‌وه، بڕی قه‌رزه‌كانیش بۆ 26 تریلیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه. قه‌باره‌ی ئابووریی ئه‌مریكا كه 25٪ى ئابووریی جیهان پێكده‌هێنێ، نزیك ده‌بێته‌وه له 20 تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار، ئه‌مه له‌كاتێكدایه قه‌رزه‌كانی ده‌گاته 26 تریلیۆن و 209 ملیار دۆلار، به واتایه‌كی دیكه، له هه‌موو چركه‌یه‌كدا، قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا به بڕی 45,486 دۆلار زیاد ده‌كات.
پێنوێنی ڤیكس كه ترس لای وه‌به‌رهێنه‌ران نیشان ده‌دات، پێشبینی ده‌كات له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو تۆمار بكات بۆ ئاسته‌كانی 35.98 خاڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ترسێكی زۆر له‌لای وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌یه و ناڕوونییه‌ك له دیدی وه‌به‌رهێنه‌راندا هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاراسته‌ی ئابووریی جیهان له‌ساڵی داهاتوودا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پێنوێنی ڤیكس هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی داهاتی سه‌ر قه‌واڵه ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له‌و ئهسپاردانهدا بكه‌ن كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه و خۆیان له‌و وه‌به‌رهێنانه دووربخه‌نه‌وه كه كورتخایه‌نه، ئه‌مه‌ش به نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه داده‌نرێت له ساڵی داهاتوودا.
جیمی رۆجه‌رز شاره‌زا له به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌داركردن ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان گوزارشت له روودانی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن له ساڵی داهاتوودا. به‌شێك له وڵاتان و بانكه‌كان گۆڕانكاری له ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێناندا ده‌كه‌ن و له‌و وه‌به‌رهێنانه دوورده‌كه‌ونه‌وه كه هه‌ڵگری مه‌ترسین.
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان، گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر سیستمی دارایی جیهان دروستبووه، به‌پێی ئاماره‌كان كۆی گشتیی به‌رهه‌می جیهان 80 تریلیۆن و 683 ملیار دۆلاره، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕی قه‌رزه‌كانی جیهان 300 تریلیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش به فاكته‌ری سه‌ره‌كی دروستبوونی قه‌یرانی دارایی جیهان داده‌نرێت له ساڵی 2020دا.
پێشبینی ده‌كرێت خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت 125 - 130 ملیۆن به‌رمیل بێت له رۆژێكدا، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئاستی به‌رهه‌مهێنان 105 ملیۆن تا 110 ملیۆن به‌رمیل ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ش پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی دووه‌م و سێیه‌می قه‌یرانه‌كه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 150 دۆلار، ئه‌مه‌ش شه‌ڕێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
له چواره‌م یاخود پێنجه‌م ساڵی قه‌یرانه‌كه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌یكه‌لى ئابووریدا دێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه جێگیرن، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێ و سوودیش له ده‌رفه‌ته‌كه وه‌رده‌گرن و ئابوورییان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پێشده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه ئابووریی هه‌ریه‌كه له ئیسپانیا، پورتوگال، یۆنان، قوبرس و ئیتاڵیا رووبه‌ڕووی داكشانی گه‌وره ببنه‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه چه‌ند وڵاتێك مایه‌پووچبوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئابووریی هیندوستان، چین، كۆریاى باشوور، به‌رازیل و رووسیا به‌ڕێژه‌یه‌كی جێگیر گه‌شه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئابووریی وڵاتانی كه‌نداو كاریگه‌ر ده‌بێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ، وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه وه‌ك ئێران، عێراق، سعودیه و یه‌مه‌ن كه‌متر سوود له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بینن، چونكه زۆربه‌ی بودجه‌یان بۆ كه‌رتی سه‌ربازی ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.
سندووقه‌كانی یه‌ده‌گ پێشبینی ده‌كه‌ن قه‌یرانه‌كه به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه نه‌ڕووخێت، ده‌بێت شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕی بازرگانیی نێوان چین و ئه‌مریكا به دانیشتنێك و دوو دانیشتن كۆتایی نایه‌ت.
بابه‌تی خاوه‌ندارێتی هزری و ته‌رازووی بازرگانی ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه و دراوه‌ته میدیاكان، كێشه‌كه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه و شه‌ڕی هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵاته.
به‌های دۆلار، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه‌كان، سیستمی نوێی جیهان، قه‌واڵه‌كانی ئه‌مریكا ، هه‌یمه‌نه‌ی چین به‌سه‌ر به‌شێكی ئه‌فریقا و وڵاتانی ئاسیا و هتد، سه‌رجه‌میان ئه‌و كێشانه‌ن كه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون له نێوان ئه‌و دوو زه‌به‌لاحه‌ی جیهاندا.
چین ته‌نیا خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز نییه، ته‌نیا خاوه‌نی هێزێكی بازرگانی نییه، به‌ڵكو ئێستا خاوه‌نی ژێرخانێكی ته‌كنه‌لۆژیای به‌هێزه كه ته‌نانه‌ت بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاش.
نۆرێل رۆبن، مامۆستای ئابووری له زانكۆی نیویۆرك له وتارێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی فاینه‌نشڵ تایمز ده‌ڵێت: له‌دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی داهاتووی دارایی رووده‌دات، سه‌ره‌تا لاوازبوونێكی زۆر رووبه‌ڕووی گه‌شه‌ی ئابووریی چین ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواتر چین ده‌چێته‌وه ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌شه‌یه‌كی ئابووریی جێگیریان ده‌بێت. سه‌ره‌تای ئه‌م لاوازبوونه‌ش وه‌ك شۆكێك ده‌بێت بۆ سیستمی ئابووریی چین، قه‌یرانه‌كه وه‌كو په‌تا ده‌گوازرێته‌وه بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و له هه‌ندێك وڵات ناسه‌قامگیریی سیاسیشی به‌دوادادێت.
* كاردۆ كه‌مال، شاره‌زای بازاڕه داراییه‌كان.