بەهای دراوەکان؛ دینار کەمێک دابەزی و تمەن بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، بەهای دیناری عێراقی، لیرەی تورکیا و لیرەی سووریا بەرامبەر دۆلار دابەزی و تمەنیش بەرزبووەوە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ بە شێوەی حەواڵە 100 دۆلار بە 6 ملیۆن و 960 هەزار تمەنی ئێرانییە، لە کاتێکدا دوێنێ گەیشتە 7 ملیۆن و 30 هەزار تمەن.
هەفتەی رابردوو ملیۆنێک لیرەی سووری بە 103 هەزار دینار بوو؛ ئەمڕۆ بە 100 هەزار دینارە.
هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و 400 لیرەی تورکییە، لە کاتێکدا دوێنی بە سێ هەزار و 370 لیرە بوو.
نرخی دراوەکانی دیکەش بەم شێوەیە: 100 یۆرۆ بە 163 هەزار و 500 دینارە. 100 پاوەن بە 193 هەزار و 500 دینارە و هەزار کرۆنی سوێدی 124 هەزار دینارە.