بوونی پارەی ساختە کاسبکارانی بازاڕی دراوی نیگەرانکردووە


رووداو - سلێمانی

لە چەند رۆژی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سلێمانی چەند باندێکیان دەستگیركرد، کە لەنێو ئەو باندانەشدا كەسانێك هەبوون كە پارەیان ساختە كردووە. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو کاسبکارانی بازاڕی دۆلار و دەخوازن هێزەکانی پۆلیس لەوبارەیەوە چاودێری زیاتریان هەبێت.

سەرباری كێشەو نەبوونی پارەو مووچە ئێستا ترس و رارایی پارەی ساختە خەڵك و كاسبكارانیشی گرتووەتەوە، هەرچەندە كاسبكارانی بازاڕی دۆلارەكە بەهۆی بەردەوام مامەڵەكردن بە دراوەوە كەمتر ساختە بەسەریاندا تێدەپەڕێ‌ ، بەڵام هێشتا دەترسن.

لە چەند رۆژی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سلێمانی ، باندی جۆراوجۆریان دەستگیركرد لە نێو ئەو باندانەشدا كەسانێك هەبوون كە پارەیان ساختە كردووە.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە 9 مانگی رابردوودا شەش كەس بەتۆمەتی ساختەكردنی دراو دەستگیر كراون.