د. رێواز فایەق: کاری زیاتر بۆ بەرەوپێشبردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکەین
رووداو - هەولێر
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە چاودێری سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان و بازرگانی په‌رله‌مان سەمینارێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان رێکخست و سەرۆکی پەرلەمانیش ئاماژە بەوە دەکات، کاری زیاتر بۆ بەرەوپێشبردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکەن.
له سەمیناره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران، نوێنه‌رانی یه‌كێتیی هه‌نارده و هاورده و ژووره بازرگانییه‌كانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، مادده و بڕگه‌كانی تایبه‌ت به پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان تاوتوێکرا و "چه‌ندین پێشنیازی نوێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و باشتركردنی ره‌شنووسی پێشنیازه یاساكه خرانه‌ڕوو".
د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رلەمانی کوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان خرانەڕوو، رایگه‌یاند: لەم خوولەی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای كاركردنی یاسادانانین و له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زیاتر كارمان له‌سه‌ر سه‌رپێخستنی دامەزراوەی ده‌وڵه‌تی و ده‌ستووری كردووه. ئێستاش زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسا و بڕیارانه ده‌كه‌ین كه بۆشایی یاساییان دروستكردووه، بۆ نموونه، پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پشت به‌داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستێت و ده‌بێت كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ی ئابووری وه‌ك: پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و زیادكردنی به‌رهه‌می نێوخۆیی بکات.
بەگوتەی رێواز فایەق، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له كارنامه‌یدایه كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات و وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستانیش ئەوان ده‌توانن دوو رۆڵی سه‌ره‌كی و یاسایی خۆیان بگێڕن، یه‌كه‌میان، ئه‌ركی یاسادانانه و دووه‌میشیان، ئه‌ركی به‌دواداچوونه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا‌و بڕیاره‌كان وه‌ك خۆی.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سەمیناره‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی سامانه‌سرووشتییه‌كان و بازرگانی په‌رله‌مان باسیان لەوە کرد، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیاز و تێبینییانه‌ی له‌م سەمیناره‌دا خرانه‌ڕوو، له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا پوختده‌كرێنه‌وه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كانی.
پێشنیازه یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێم له 26 مادده و هۆیه‌كانی ده‌رچوون پێكهاتووه و له دانیشتنی ژماره حەوت رۆژی 13-11-2019 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.