بۆچوونی خەڵکی ئەنقەرە لەبارەی رەوشی ئابووری وڵاتەکەیان
رووداو - ئەنقەرە
ئابووریی تورکیا لە دۆخێکی خراپدایە، بەهای لیرە دابەزیووە و رێژەی بێکاری زیاتر بووە. دابەزینی بەهای لیرەش رەوشی ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتەی قورسکردووە.
پەیامنێری رووداو لە بازاڕەکانی ئەنقەرە قسەی لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە کردووە. ئەوان بۆچوونی خۆیان لەبارەی قەیرانی ئابووریی و هەڵبژاردنەکان دەخەنەڕوو.
دانیشتووانی ئەنقەرە ئاماژە بەوە دەکەن، پێویستە حکومەت بۆ باشکردنی رەوشی ئابووری بەپەلە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.